رێبوار تەهاو خالید شوانی: بە دەنگەكانتان رێگە لەپیلانی نەیارەكان بگرن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پیلانێكی گەورە لە كەركوك دژی كوردەكان ئەنجامدراوە و بە هەزاران كورد بێبەش كراون لە دەنگدان، بۆ پووچەڵكردنەوە ئەو پیلانەش داوا لە كوردەكانی كەركوك دەكرێت بچن دەنگ بدەن و رێگا نەدەن نەیارەكانمان ئاهەنگی سەركەوتن بگێڕن.

لەو چوارچێوەیەشدا كەمێك پێش ئێستا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ خالید شوانی و رێبوار تەها سازكرا و لەسەرەتای كۆنگرەكەدا خالید شوانی رایگەیاند: داوا لە كەركوكییە ئازیزەكان دەكەم ئەم چەند سەعاتەی كە ماوە بچن دەنگ بدەن و چوار ساڵی باشتر بۆ نەوەكانیان دەستەبەر بكەن.

خالید شوانی، وتی: هەموو كوردستان چاوەڕوانی كەركوكییەكانن كە بە دەنگەكانیان جارێكی دیكە كوردستانیبوونی شارەكە بسەلمێننەوە و لەم تاقیكردنەوە پڕ پیلانگێڕییەدا سەركەون، بۆیە داواتان لێدەكەم ئەوكەسانەی تائێستا نەچوونەتە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگیان نەداوە، بچن دەنگی خۆیان بەو لایەنە بدەن كە لە هەموو نەهامەتییەكاندا لەگەڵیان بووە هەرگیز بەجێی نەهێشتوون.

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رێبوار تەها ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رووی كردە كەركوكییەكان و رایگەیاند: نەیارەكانمان زۆر بەهێزەوە بەرەو سندوقەكانی دەنگدان دەچن و دەیانەوێت كوردستانیبوونی كەركوك بسڕنەوە، بۆیە داوام وایە رێگا نەدەن نەیارەكانمان ئاهەنگی سەركەوتن بگێڕن.

وتیشی: بەرنامەیەكی پیلان بۆداڕێژراو لە دژی دەنگی كورد جێبەجێ كراوە و بە دەیان هەزار كورد پەنجەمۆر و كارتی دەنگدانیان ناخوێندرێتەوە و رێگایان پێنادرێت دەنگ بدەن، بۆیە تكام وایە كەركوكییە قارەمانەكان وەك چۆن هەمیشە پێشەنگی قوربانیدان و بەزاندنی دوژمن بوون، ئەمڕۆش پیلانی نەیارانمان بە دەنگەكانیان پووچەڵ بكەنەوە و رێگا نەدەن ئەمشەو ئاهەنگی سەركەوتن بگێڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا