بانكی ناوەندی عێراقی: رێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار جێگیرە

پۆڵەتیك پرێس

بانكی ناوەندی عێراقی دڵنیاییدا لەوەی رێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی جێگیرەو گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە.

بانكی ناوەندی عێراقی رایگەیاندووە، یەدەكی ئاڵوگۆڕی دەرەكی زۆر باشەو توانای ئەوەی هەیە بەسەر ئەو قەیرانەی كە ئێستا هەیە تێپەڕێت.

ئەوەش دەخاتەڕوو، راگەیاندنەكانی ئەم دواییە سەبارەت بە داكشانی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار گوزارشت لە دیمەنی ئەو كەسانە دەكات كە رایانگەیاندووە و نوێنەرایەتی پێگەی فەرمی بانكی ناوەندی ناكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردودا بەهای دۆلاری ئەمریكی لەبەرامبەر دیناری عێراقیدا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێك نرخی هەر 100 دۆلارێك نزیكەی حەوت هەزار دیناری عێراقی زیادیكرد، بەشێك لە پەرمانتارانی عێراقیش رایانگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەیە كە ئێستا لە عێراق دروستبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا