هۆكاری دابەشنەكردنی یەكەكانی زڕگوێز و سیتەك ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان ئاشكرای دەكات، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بەڵێنی دەستپێكردنەوەی پرۆژە خزمەتگوزاریەكانی بۆ هەردوو پرۆژەی زڕگوێزو سیتەك داوەو دوای دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان یەكەكەكانی ئەو پرۆژانە دابەش دەكرێن.

بەرهەم قەرەداغی سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشیانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی تەواونەكردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەكانی وەك ئاو ئاوەڕۆ و كارەباوە نەتوانراوە یەكەكانی زڕگوێز و سیتەك بەسەر كرێنشیناندا دابەشبكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی رابردو بڕیاردرا بۆ هەردوو پرۆژەكە مانگانە بڕی ملیارێك دیناری بۆ دابینبكرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئاوەدانكردنەوە پارەكەیان راگرتووە بەهۆی نەبونی پارەی پێویست.

بەرهەم قەرەداغی وتیشی، “لەئێستادا وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بڕیاری داوە پرۆژەكە بەگەڕ بخاتەوە”.

ماوەی زیاتر لە 11 ساڵە، هەزار و 500 یەكەی نیشتەجێبوون لە هەردوو پرۆژەی سیتەك و زڕگوێز تەواوكراون، بەڵام بەهۆی تەواونەكردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەكانەوە نەتوانراوە بەسەر كرێنشیناندا دابەشبكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا