قەبارەی فرۆشی بانکی ناوەندی ئاشکراکرا و دۆلار لەم نرخەدا جێگیربوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندیی عێراق بڕی زیاتر لە 238 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەکان و گۆڕانکاری بەسەر نرخی دۆلاردا هات.

رۆژی دووشەممە (8ـی نیسان)، بانکی ناوەندیی عێراق قەبارەی فرۆشی دۆلاری لە رۆژی دووشەممەدا بۆ 238 ملیۆن و 120 هەزار و 332 دۆلار بەرزکردەوە، کە ئەمەش بڕێکی زۆرە بەراورد بە رۆژانی پێشوو، نرخی100 دۆلار لە رۆژی دووشەممەدا بە 148 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەو بڕە دۆلارەی کە بانکی ناوەندی بۆ رۆژی دووشەممە دەیفرۆشێت، بڕی 278 ملیۆن و 525 هەزار و 332 دۆلار بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە، لەهەمان کاتدا بڕی 40 ملیۆن و 405 هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینە بە هاوڵاتییان و بازرگانان فرۆشراوە.

نرخی100 دۆلار لە رۆژی دووشەممەدا بە 148 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە لە چەن رۆژی ڕابردودا هاتە خانەی 146.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا