پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی ئاڵتوون لە بۆرسەی جیهانییدا بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد و نرخی یەک کیلۆ ئاڵتوون بە 70 هەزار و 260 دۆلار دەفرۆشرێت.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕە دارییەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی و گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، شرۆڤەکاران هۆکارەکەی بۆ گەشەسەندنی ئابووری چین دەگەڕێننەوە کە وادەکات گەشبینی لەبازاڕی زێڕ لە جیهاندا درووست بکات.
نرخی ئاڵتوون بە ئۆنس لە بازاڕەکانی جیهان بە 2260 دۆلاردایە و ئەوەش بەرزترین ئاستە لە مێژوودا تۆمارکرابێت.
حاجی محەمەد، زێڕفرۆشێکی شاری سلێمانییە و بە پۆڵەتیک پرێسی ووت، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە جیهاندا بەرزبوونەوەی خواستی چینە بۆ زیڕ. ئەو دەڵێت: لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ساڵی نوێدا، چین دوو هێندەی هەموو وڵاتانی جیهان زێڕی کڕیووە و چاوی لە پێشخستنی ئابووریی وڵاتەکەیەتی کە ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان بەشێوەیەکی بەرچاو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو زێڕفرۆشە، لە ئێستادا یەک کیلۆ ئاڵتوون لە بازاڕەکانی شاری سلێمانییدا بە 7 دەفتەر و 26 وەرەقە مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرزترین ئاستە لە مێژوودا.
حاجی محەمەدی زێڕنگەر باسی لەوەشکرد، لە ماوەی دوو رۆژدا نرخی کیلۆیەک ئاڵتوون نزیکەی 8 وەرەقە بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەکات نرخەکان بەرزتر ببنەوە.