فڕۆکەخانەی بەغدا رێوشوێنی ئەمنی توند دەگرێتەبەر

پۆڵەتیک پرێس

هێزە ئەمنییەکانی عێراق رێوشوێنی ئەمنی توندیان لە خاڵەکانی پشکنینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گرتەبەر.

سەرچاوەیەک بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی ئەمنی توندیان لە خاڵەکانی پشکنینی ئاسایی و VIP لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گرتووەتەبەر لە ترسی رووداو و حاڵەتی لەناکاو.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای ئەوەی زانیارییەکان لەبارەی بەئامانجگرتنی بەغدا بڵاوکرانەوە، دەستکرا بە توندکردنی رێوشوێنە ئەمنییەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو، بەهۆی دوو تەقینەوە لە بەغدا 32 کەس گیانیان لەدەستدا و بە سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا