پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكى پێشووترى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ى ئێستا دادگاى باڵا به ناده‌ستوورى ناوده‌هێنن پێشتر خۆیان سكاڵایان له‌لا تۆماركردووه، بۆچى ئه‌و كاته ده‌ستوورى بووه و ئێستا ناده‌ستوورییه، كه‌واته ئه‌و قسه‌یه‌ى كه ده‌یكه‌ن سیاسییه نه‌ك ده‌ستوورى.
یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكى پێشووترى په‌رله‌مانى كوردستان به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: دادگای باڵا به‌پێى فه‌رمانێك كه كاتى خۆى له‌سه‌رده‌مى حكومه‌تى راگوزه‌ر ئه‌یاد عه‌لاوى له 2005 كه سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بوو واژۆى كردووه و دواتر ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تى له‌سه‌رده‌مى غازى عه‌جیل یاوه‌ر سه‌رۆككۆماربوو واژۆیان كردووه، ئه‌و یاسایانه‌ى كه‌ده‌ركراون وه فه‌رمانه‌كانى بریمه‌ر و بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى شۆڕشى هه‌ڵوه‌شاوه، هه‌موویان به‌ركارن، تابه‌پێى ده‌ستوور یاسایه‌كى تر جێى ده‌گرێته‌وه، به‌پێى مادده‌ى 92 له ده‌ستوورى عێراق ده‌بوو یاسایه‌ك له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ دادگاى باڵاى فیدراڵى ده‌ربچێت و به دوو له‌سه‌ر سێى ده‌نگى په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ندبكرێت، به‌ڵام تائێستا ئه‌م یاسایه ده‌رنه‌چووه بۆیه ئه‌و فه‌رمانه‌ى كه ئه‌م دادگایه‌ى پێدامه‌زراوه كارى پێده‌كرێت، له‌خولى پێشوو ئه‌و فه‌رمانه هه‌مواركرایه‌وه و كرابه‌یاسا، ئێمه به‌شداریمان له هه‌مواره‌كه‌یدا نه‌كرد، پێمان وابوو هه‌مواره‌كه‌ى پێویستى به دوو له‌سه‌ر سێى ده‌نگى په‌رله‌مانتاران هه‌بوو.
یوسف محه‌مه‌د، وتى: ئه‌وانه‌ى ئێستا ده‌ڵێن دادگاى باڵا ناده‌ستوورییه ئه‌ى بۆچى له 2005 ه‌وه تائێستا ده‌ستوورى بووه، له 2005 تا 2021 كه ستافێكى تازه هات له‌و ستافه تازه‌یه‌ش خۆیان نوێنه‌ریان دانا نه‌ك هه‌رئه‌وه‌ش به‌هۆى ململانێى پارتى و یه‌كێتى له‌دانانى دادوه‌ره یه‌ده‌گه‌كان كه ده‌بێت چوار دادوه‌ربن و یه‌كێكیان كوردبێت دادوه‌ره كورده یه‌ده‌گه‌كه دانه‌نراوه.
وتیشى: ناكرێت پێشتر سكاڵات بردووه‌ته به‌رده‌مى ئه‌م دادگایه، دادوه‌رت بۆ داناوه، وه له‌یاساى بودجه‌ى 2023 بۆ 2025 حكومه‌تى هه‌رێم سكاڵاى بردووه‌ته به‌رده‌م ئه‌م دادگایه، بۆ تانه‌دان له‌هه‌ندێك مادده‌كانى یاساى بودجه بۆچى ساڵى رابردوو ده‌ستوورى بووه و ئێستا ده‌ستوورى نییه، كه‌واته ئه‌م قسه‌یه سیاسییه نه‌ك ده‌ستوورى.
روونیشیكرده‌وه، دادگاى باڵا له‌ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو تائێستا 21 بڕیاریداوه له‌سه‌ر ئه‌و داوایانه‌ى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بووه، ئه‌و داوایانه‌ى كه په‌یوه‌ست بوون به مووچه یان ناده‌ستوورى بوونى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم و په‌یوه‌ندیداربوون به ناده‌ستوورى بوونى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى، په‌یوه‌ندیداربووه به ناده‌ستوورى بوونى یاساكانى په‌رله‌مانى كوردستان كه ئه‌و 21 بڕیاره‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه، له هه‌مانكاتدا 11 بڕیارى په‌سه‌ندكردووه كه دژى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێم بووه.