حكومەت بودجەی بۆ وشكەساڵی تەرخان نەكردووە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوو كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێت، ئاستی دابەزینی ئاو لە هەرێمی كوردستان زۆر كەمبووەتەوە و قەرەبووكردنەوەی ئاسان نیە، تا ئێستاش هیچ بودجەیەك بۆ چارەسەری كێشەكانی وشكە ساڵی تەرخان نەكراوە.

ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوو كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: وشكە ساڵی كاریگەری زۆری هەبووە چونكە لەلایەك داهاتی ئاو كەمی كردووە و بەهەڵم بوون زیاتر بووە، ئەمەش كێشەی زۆر بۆ هاووڵاتیان دروست دەكات و كاریگەری زیاتر لە سەر گوندەكان دروست دەكات لەبەرئەوەی ئاستی ئاوی بیر و كانی و كارێزەكان دادەبەزێت و وشك دەبن.

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوو كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ وتی: دەبێت كاربكرێت بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی وشكە ساڵی، دەبێت بزانین كێشە گەورەكان لە كوێدان، پێویستە هاوكاری جووتیار و ئاژەڵدارەكان بكرێت بە پێدانی بنەتۆو ئالیك بۆ بەخێوكردنی ئاژەڵەكان، لە گوندەكان ئەو بیرانەی وشك دەبن پێویستە ئامێری بیر هەڵكەندن بڕوات و ئاستی قوڵی بیرەكان زیاتر بكات.

باسی لەوەشكرد، كەمكردنەكە لە داهاتی ئاو یەكجار زۆرە و قەرەبووكردنەوەی ئاسان نیە تەنانەت بودجەش هەبێت كە تائێستا هیچ بودجەیەك نیە پێویستە زۆر بە وردی بەكاربهێنرێت.

ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمكاتە، زیاتر لە حەوت مەتر كەمتر بوەتەوە لە كاتێكدا ئێستا رۆژانە 84 مەتر ئاو دێتە ناو بەنداوی دوكان ساڵی رابردوو لەمكاتەدا 321 مەتر ئاو هاتووەتە ناو بەنداوەكە، بەنداوی دەربەندیخانیش بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمكاتە زیاتر لە 11 مەتر دابەزیوە و تەنها چوار مەتر ئاو دێتە ناو بەنداوەكە لە كاتێكدا ساڵی رابردوو ئەمكاتە 100 مەتر ئاو هاتووەتە ناو بەنداوەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا