پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر دوو کۆگادا گرتووە، کە بڕێکی زۆر خواردن و موادی پاکەرەوەی ماوە بەسەرچوویان تێدابووە.
ئەمڕۆ شەممە24ی ئادار، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لە گەڕەکی کوردسات قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیگرت بەسەر دوو کۆگادا، کە بڕێکی زۆر خواردن و موادی پاکەرەوەی تێدا بووە و بەشی زۆریان ماوەیان بەسەرچووە و دەستکاری بەرواری بەسەرچوونیان کراوە و ماوەکەیان درێژکردووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، خاوەنەکەی لە ئۆتۆمبێلدا لەگەڕەک و کۆڵانەکاندا بە هاوڵاتیانی فرۆشتووە، بۆیە بڕیاری داخستنی شوێنەکە درا بەهۆی پابەندنەبوونی بە ڕێنماییەکانەوە.
لەکاتێکدا، قائیمقامیەتی سلێمانی لەماوەی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەکرد، لەمانگی ڕەمەزاندا گەڕان و بەدواداچوون و ڕێکارەکانیان بۆ شوێنە گشتییەکان زیاتر چڕکردووەتەوە.