هەڕەشەیەکی نوێ بۆسەر رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران

پۆڵەتیک پرێس

لەئێستادا دەسەڵاتدارانی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا چاودێری ئەو دوو کەشتیە ئێرانییە دەکەن کە پێشبینی دەکرێت یەکێکیان بەرەو ڤەنزوێلا بڕوات و ئەمەش بەهەڕەشەیەکی نوێ دادەنرێت لەسەر دانوستانی وڵاتانی زلهێز لەڤیێنا لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی.

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی پۆڵیتیکۆ لەزاری سێ کەسی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، تا ئێستا بەرپرسانی ئەمریکا بەدیاریکراوی نازانن ئەو دوو کەشتییە بەرەو کوێ دەچن، بەڵام پێشبینی دەکەن لەکۆتاییدا رێڕەوی ڤەنزوێلا بگرن.

لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئێران و ڤەنزوێلا پەیوەندی پتەویان پێکەوە بنیادناوە و چەندین پڕۆژەی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە و هەردووکیشیان هاوشێوەی یەکتری لەلایەن ئەمریکاوە سزادراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، ئەو دوو کەشتییە ئێرانییە یەکێکیان بارهەڵگری “مەکران”ە کە ئەرکی گواستنەوەی سوتەمەنییە.

پێشتریش میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کەشتی مەکران کە درێژییەکەی 230 مەترە و لەمساڵدا کارا کراوە، دەتوانێت ببێتە پلاتفۆرمێک بۆ جەنگی ئەلیکترۆنی و ئۆپەراسیۆنی تایبەت و لەتوانایدایە شەش بۆ حەوت هێلیکۆپتەر لەخۆبگرێت، ئەوە جگە لەفڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا