پرسی ئابوری…جەنگی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا یەکلا دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان 10 رۆژی دیکە دەستپێدەکات، سنووردارکردنی بانگەشە و هەندێک قەدەغەی هەڵبژاردن ئەمڕۆ دەستیپێکرد. توێژینەوە و راپرسی و پێشبینییەکانی رای گشتی بڵاوناکرێنەوە. وەزیر و پەرلەمانتاران ناتوانن بە ئۆتۆمبێلە فەرمییەکانیان هاتووچۆ بکەن، هەروەها هیچ ئاهەنگێکی پێشوازیکردن ناکرێت.

هەڵاوسان لەسەر بنەمای ساڵانە لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵدا گەیشتە نزیکەی 65%

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان، سەرنج دەچێتە سەر ئەو دۆخە ئابوورییە مەترسیدارەی کە بەسەر وڵاتەکەدا زاڵ بووە، بەو پێیەی ڕێژەی بەرزی هەڵاوسان و دابەزینی بەهای لیرە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر بژێوی هاووڵاتیان.

لە پاشخانی ئەم قەیرانانەدا، حکومەتی تورکیا لە ساڵی ڕابردوودا ستراتیژییەکی نوێی ئابووری دامەزراند، ئامانجی گەڕاندنەوەی سەقامگیری و هاندانی گەشەکردن بوو، کە بە بەرنامەی ئابووری مامناوەندی بۆ ساڵانی  2024 _ 2026 ناسراوە.

پرۆگرامەکە پێشبینی دەکات لەماوەی ئەمساڵدا ئابوری بەڕێژەی 4% گەشە بکات و تا کۆتایی ئەمساڵ ڕێژەی هەڵاوسان بۆ 33% کەمببێتەوە، هەروەها پێشبینیش دەکات کە ڕێژەی کورتهێنانی بودجە بەرامبەر بە بەرهەمی گشتی ناوخۆ بگاتە 6.4% و ڕێژەی بێکاری لە 10.3% دەمێنێتەوە.

هەروەها بەرنامەکە ئامانجێکی گەورەی داناوە بۆ هەناردەکردن بە بەهای 267 ملیار دۆلار و هاوردەکردن بە بەهای 372 ملیار دۆلار تا کۆتایی ساڵی 2024، ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی بازرگانی دەرەکی و باشترکردنی هاوسەنگی پارەدانز

لە ناوەڕاستی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، پارتە سەرەکییەکانی تورکیا بە خستنەڕووی پڕۆژە ئابوورییەکانیان بە ئامانجی پڕکردنەوەی پێداویستی بەپەلەی هاووڵاتیان بەتایبەت لە شارە گەورەکاندا دەردەکەون. وەک: ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە، و ئیزمیر.

ئیدارەی ئێستای تورکیا بەهۆی ڕێوشوێنە ئابوورییە نوێیەکانییەوە لەبەردەم ڕەخنەدایە

موراد کوروم، کاندیدی هاوپەیمانی گەل لە ئیستەنبوڵ، دیدگای ئابووری خۆی ئاشکرا کرد کە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو دووفاقییە سەرەکیانەیە کە ڕووبەڕووی دانیشتوان دەبێتەوە، وەک: بەرزبوونەوەی بەرچاوی کرێ و تێچووی گواستنەوە، جگە لەو سەختییانەی کە گەنجان لە هاوسەرگیریدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. هاوکات پاڵپشتی دارایی بۆ سودمەندانی پڕۆژەی گۆڕینی شارەکان ڕاگەیاند کە بڕیارە لە شارەکەدا جێبەجێ بکرێت، ئەمە جگە لەوەی بەڵێنی دروستکردنی زیاتر لە 650 هەزار شوقەی بەرگری لە بوومەلەرزە داوە.

ئیدارەی ئێستای تورکیا بەهۆی ڕێوشوێنە ئابوورییە نوێیەکانییەوە لەبەردەم ڕەخنەدایە.

بانکی ناوەندی تورکیا ڕێژەی سوودی سەرەکی بە ڕێژەی 45% دیاریکرد، لەکاتێکدا هەڵاوسان لە سەرەتای ئەم مانگەدا گەیشتە نزیکەی 65%

کەی هەڵاوسان کەم دەبێتەوە؟

هەڵاوسان لەسەر بنەمای ساڵانە لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵدا گەیشتە نزیکەی 65%، بەپێی ئامارەکانی بانکی ناوەندی تورکیا، لەکاتێکدا بانکی ناوەندی خەمڵاندنەکانی بۆ ڕێژەی هەڵاوسان لە کۆتایی ساڵی 2024 بە 36% پاراستووە، بەپێی یەکەم خەمڵاندنەکەی ڕاپۆرتێک کە ئەمساڵ دەرچووە، پێشبینی دەکرێت هەڵاوسان دابەزێت، بۆ 14% تا کۆتایی ساڵی 2025، و بۆ 9% تا کۆتایی ساڵی 2026.

ریزبەندی پارتەکان لەسەر پسوولەی دەنگدان

لە هەڵبژاردنەکاندا 34 پارتی سیاسی بەشدارن و دوای تیروپشک ریزبەندی پارتەکان لەسەر پسوولەی دەنگدان بەمشێوەیە دەستنیشانکراوە:

  1. 1. پارتی داد و گەشەپێدان-ئاکپارتی
  2. 2. ئیی پارتی
  3. 3. پارتی چەپ
  4. 4. پارتی یەکێتیی گەورە
  5. 5. پارتی مەملەکەت
  6. 6. پارتی نیشتمانی وەتەن
  7. 7. پارتی چەپی دیموکرات
  8. 8. پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ
  9. 9. پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی
  10. 10. پارتی کۆمۆنیستی تورکیا
  11. 11. پارتی یەکێتیی ئەنادۆڵ
  12. 12. پارتی زافەر
  13. 13. پارتی رزگاریخوازی گەل
  14. 14. بزووتنەوەی کۆمۆنیستی تورکیا
  15. 15. پارتی سەربەخۆی تورکیا
  16. 16. پارتی ئایندە
  17. 17. پارتی تورکیای نوێ
  18. 18. پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە
  19. 19. پارتی رەنج
  20. 20. پارتی دۆزی ئازاد-هوداپار
  21. 21. پارتی ماف و ئازادییەکان-هاکپار
  22. 22. پارتی ئۆجاک
  23. 23. پارتی یەکێتی دادپەروەری
  24. 24. پارتی دیموکرات
  25. 25. پارتی یەکێتیی هێزەکان
  26. 26. پارتی میللەت
  27. 27. پارتی رێگای نیشتمانی
  28. 28. پارتی دادپەروەری
  29. 29. پارتی دیموکراسی گەشاوە
  30. 30. پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپە
  31. 31. پارتی کرێکارانی تورکیا
  32. 32. پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی-دەڤا
  33. 33. پارتی سەعادەت
  34. 34. پارتی وەتەن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا