فەرماندەیەكی باڵای حەشدی شەعبی لەسەر كۆچی كوردان هاتەدەنگ

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسی چەكدارانی نوجەبای حەشدی شەعبی داوا دەكات حكومەتی عێراق بەدەم چارەسەری كێشەی كۆچبەرە كوردەكانی سنوری بێلارووسەوە بچێت.

شێخ ئەكرەم الكعبی بەرپرسی چەكدارانی نوجەبای حەشدی شەعبی لە تویتێكدا رایگەیاندووە، كۆچبەرە كوردەكان بەهۆی گەندەڵی و برسیكردنیانەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە روویان لە بێلارووس كردووە.

داواش دەكات، حكومەتی عێراق بەهانای كۆچبەرە كوردەكانەوە بچێت و بەزوترینكات ئە كۆچبەرانە لەو دەردەسەرییە ڕزگار بكرێن و كەرامەتیان بۆ بگەڕێتەوە.

ئەو داوایەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە بە هەزاران كۆچبەری كورد لە سنوری بێلارووس و پۆڵندا گیریانخواردووەو لە دۆخێكی زۆر خراپدان.

سەرەڕای ئەو دۆخە خراپەی كە كۆچبەرانی كوردی تێدایە، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم هیچ هەوڵێكی جددی بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە نەداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا