پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای فیدراڵی رایدەگەیەنێت، کەوتونەتە بەر ھێرشێکی ناوخۆیی و دەرەکی، بەڵام ئەوە رێگرییان لێناکات لە تەواوکردنی ئەرکەکانیان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دادگای باڵای فیدراڵی ئاشکرایکرد، دادگاکە کەوتووەتە بەر ھێرشی میدیایی ناوخۆیی و دەرەکی بە ئامانجی دەستبەرداربوون لە تەواوکردنی ئەرکە دەستوورییەکانی.
دووپاتیشیدەکاتەوە، نابێت دەسەڵاتە خۆجێییەکان دەسەڵاتە تایبەتەکانی دەسەڵاتی فیدراڵی بەکاربھێنن، چونکە ئەوە پەیوەندی بە سەروەری و یەکڕیزی وڵاتەوە ھەیەو پێویستە دەسەڵاتە ھاوبەشەکانی نێوان دەسەڵاتە فیدراڵی و ناوخۆییەکان لەبەرچاو بگرن.
دادگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئەنجامی ئەو بڕیارانەی کە بۆ پاراستنی دەستوور دراوە، روبەڕووی ھێرشێکی میدیایی ناوخۆیی و دەرەکی بونەتەوە کە بەوتەی خۆی، ئەم ھێرشە بە سیاسی کراوە و ئامانجی زیانگەیاندنە بە ناوبانگی دادگای باڵای فیدراڵی و شەرعیەتەکەی، ئەوەش پێویستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست ھەیە بۆ ڕێگریکردن و پووچەڵکردنەوەی.