پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، ئەوان وەك یەكگرتوو لەگەڵ ئەوەدان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجامبدرێت.
خەلیل ئیبراهیم، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە، “سەرەرای رێزمان بۆ ئەو لایەنانەی كە هەڵوێستی جیاوازیان لەمەڕ بەشداریكردن له هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەربڕیوە، بەڵام ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەڵبژاردن بە پێویستییەكی نیشتیمانی و ئیستحقاقێكی میللی دەزانین، و لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت”.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێککەوتی 10-6-2024ـی وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژادنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە.