ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی یەكێتی و گۆڕان ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی شاندی یەكێتی و گۆڕان ئامادەكارییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێكران.

سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، سەردانەكەیان بۆلای گۆڕان لە چوارچێوەی سەردانەكانی پێشوویاندایەو دەیانەوێت لەگەڵ حزبەكان تاوتوێ پرسەكانی پەیوەست بە هەرێم و بەغدا بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ تاوتوێی ئامادەكارییەكانیان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كرد بۆئەوەی گشت لایەنەكان بە یەك ریزی و بەیەك تیم بچنە بەغداو داكۆكی لە مافەكانی كورد بكەن.

راشیگەیاند، هەروەها باسیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرد كە بڕیارە ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت بۆیە دەیانەوێت لەگەڵ لایەنەكان لەسەر پرسی كۆمسیۆن و ئەنجومەنی كۆمسیاران بگەیەنە رایەكی هاوبەش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا