قائیمقامیەتی سلێمانی دەستبەسەر هەزار و 200 لێزەردا دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی داوا دەكات دەست بەسەر ئەو لێزەرانەدا بگرن لەناو مەدالیا و قەڵەم و یارییە منداڵەكاندا هەیە و لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیش دەست بەسەر زیاتر لە هەزار و 200 دانەدا دەگرن.

لە نوسراوێكدا كە واژۆی د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەسەرە و ئاراستەی قائیمقامیەتی سلێمانی كردوە، داوا دەكات لەپێناو بەرژەوەندی گشتی تیمەكانتان ئاگادار بكەنەوە كەدەست بەسەر ئەو لێزەرانە بگرن لەناو مەدالیا و قەڵەم و یارییە منداڵەكاندا هەیە.

دەشڵێت، ئەگەر ئەو جۆرە لێزەرانە ئاراستەی چاوبكرێت، دەبێتە هۆی سوتاندنی سەنتەری بینیین و هەندێ كاتیش دەبیتە هۆی لەدەستدانی بینین.

د. سەباح هەورامی لە نوسراوەكەدا ئاماژەی بۆئەوەكردوە، لەڕێگەی تیمەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە رێكاری یاسایی بەرامبەر كەرمتەرخەم و سەرپێچیكاران بگرێتەبەر.

لای خۆشیەوە، د.باوان عەبدولڕەحمان لە لیژنەی باڵای قائیقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكرد، بۆ جێبەجێكردنی نوسراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە هەڵمەتی ئەمڕۆی لیژنە هاوبەشەكاندا بۆ دوكان و بازاڕ و ئەو شوێنانەی لێزەرەكان دەفرۆشن، دەستیان بەسەر زیاتر لە هەزار و 200 لێزەری جۆراوجۆردا گرتوە و بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێن و خاوەنەكانیشیان روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا