لە سلێمانی مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دەست دەکرێت بە دابەشكردنی مووچەی خانەنیشینیی کرێکارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە (18-3-2024)، مووچەی کرێکارانی خانەنشینی ‘ناوخۆی هەرێم’ دابەشدەکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو مووچەیەی دابەشدەکرێت مووچەی هەردوو مانگەکانی، یەک‌و دووە، دەشڵێت، کرێکارانی خانەنشینکراو دەتوانن رۆژی دووشەممە (18ـی ئادار) سەردانی بانکی مەڵکەندی بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا