مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی مووچەی مانگی شوباتی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە کە رۆژی پێنجشەممە (7-3-2024) مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکەن.

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆی نزیکەی 170 هەزار پێشمەرگە، نزیکەی 44 هەزار پێشمەرگە لە چوارچێوەی 15 لیوای هاوبەشدا لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە لەژێر سەرپەرشتیی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان یەکخراون و ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دەنێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا