پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەپەگە ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا گەریلاكان لە ناوچەكانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین 20 سەربازی سوپای توركیایان كوشتووە و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانیشیان خستووەتەخوارەوە، هاوكات سەنگەرێكی سوپای توركیاش تێكشكێندراوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل_هەپەگە رایگەیاند: لە بەرامبەر جموجۆڵی “داگیركەرانە” كە دەوڵەتی توركیا دەستیپێكردبوو، بەرخودانی گەریلاكانی ئازادی كوردستان بێ پسانەوە بەردەوامە.
ئەوەشهاتووە هێزەكانیان لە ناوچەكانی شەڕ تێكۆشانی گەریلایەتی سەردەمی نوێ بە شێوەیەكی داهێنەرانە و شوێندانە بەكاردەهێنن و گورزی قورس لە سوپای توركیا دەدەن.
باس لەوەشكراوە، دەوڵەتی توركیا لە بەرامبەر گەریلاكانیان كە بە گیانێكی فیداییەوە هەموو شوێنێكیان كردووەتە ناوەندی بەرخودان ناتوانێت بەرەوپێش بێت و لە سەنگەرەكانی شەڕی ناوچەكانی بەرخودان چەكی كیمیایی بەكاردەهێنێت.
هێما بۆ ئەوەشكراوە، گەریلاكانیان درێژە بە بەرخودان دەدەن و گورزی دژوار لە سوپای توركیا دەوەشێنن، لە چالاكییەكانی گەریلادا20 سەربازی توركیا كوژراون و سێ سەرباز برینداربوون، سەنگەرێك و درۆنێك تێكشكاون.