بەشێک لە کاسبکاران: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جموجوڵی خستووەتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەک کاسبکاری شاری سلێمانی ئاماژەیان بەوەکرد، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ یەکلایکردنەوەی پرسی مووچە و جیاکردنەوەی لە ململانێ سیاسییەکان بە “بڕیارێکی درووست” دەزانن و دەڵێن “جموجوڵی خستووتە بازاڕەوە”.

یەکێک لەو کاسبکارانە قسەی بۆ مایکی پۆڵەتیک پرێس کرد و ووتی، “هاتنی مانگی ئادار چەند بۆنەیەکی نەتەوەیی و نیشتیمانی لەگەڵدایە و جموجوڵێک کەوتووتە بازاڕەوە، بەڵام بەراورد بە ساڵەکانی پێشووتر کەمترە”. وتیشی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی “تا ئاستێک کاریگەریی لەسەر جموجوڵی بازاڕ هەبووە و خەڵک بە پشت بەستن بەو بڕیارە پێداویستییەکانی لە بازاڕ دەکڕێت”.

دووکاندارێکی تر سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، بۆچوونێکی پێچەوانەی هەیە و دەڵێت، “‌تا ئێستا بازاڕ وەک خۆیەتی و ئەوکاتە باش دەبێت کە هەموو فەرمانبەران مووچەکانیان لەرێگەی کارتی بانکییەوە و هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا وەربگرێت”.

ئەو دووکاندارە دەڵێت، “ئێستا جموجوڵی بازاڕ لاوازە و لەگەڵ دابەشکردنی مووچە تەنها 10 رۆژ بازاڕ هەیە و دوای ئەوە ئەوەش نامێنێت”.

رۆژی 26ـی شووبات لە کۆبوونەوەی وەزارەتی دارایی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا بۆ ئەم مانگەش (شووبات) مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەی لیستی مووچە رەوانە بکات و سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی داهاتوو ووتی، “بۆ مانگەکانی داهاتوو مەرجی ئەوەمان داناوە کە ناوی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکەکانی عێراق تۆماربکرێن و جێگیربێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا