ئەپیکور: هیچ رێککەوتنێک نەکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان دەڵێن، پێشوازیی لە هەر چەشنە هەوڵێک دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم بەڵام تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

رۆژی یەکشەممە (3-3-2024)، بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان – ئەپیکور، کە پێکدێن لە 6 کۆمپانیانی بیانی و لە هەرێمی کوردستان کاری دەرهێنان و بەبازاڕکردنی نەوت دەکەن رایدەگەیەنن، “راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم مانگانە یەک ملیار دۆلار زیان لە ئابووریی عێراق دەدات”.

ئەپیکور رەتیدەکاتەوە هیچ رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا کرابێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و دەڵێت، “پێشوازی لە هەر چەشنە رێککەونێک دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت”.

نزیکەی ساڵێکە و لە رۆژی 25ـی ئاداری ساڵی 2023ەوە هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی تورکیاوە لەسەر سکاڵای عێراق لە دژی تورکیا لەلایەن دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریس راگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا