پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتیەكەی هەولێر راگەیاند.
رۆژی یەكشەممە 28_5_2023، لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر، بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە هاووڵاتییەك كوژرا و یەكێكی دیكەش برینداركرا.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەو تۆمەتبارانەیان لە گوندی كەڵەكینی خەلیفان دەستگیركردووە.
كوژراوەكە ناوی (ش. خ.) ە و تەمەنی 47 ساڵە، خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە، برینداری رووداوەكەش ناوی (س.ا.)ە، تەمەنی 32 ساڵە، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی هەولێر كرا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.