پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شانه‌ی راگه‌یاندن وهۆشیاری پێشمه‌رگه داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و ده‌ست پێكردنی گه‌شت و سه‌یران، بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش پێویسته سه‌یرانكار له سنوری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه وهێزه چه‌كداره‌كان نزیك نه‌كه‌ونه‌وه و “به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌قه كردن قه‌ده‌غه‌یه به‌تایبه‌ت له‌و سنورانه‌ی كه نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه”.
دەقی ئاگادارییەکەی شانەی راگەیاندن و هۆشیاریی پێشمەرگە:
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی به‌هارو ده‌ست پێكردنی گه‌شت و سه‌یران هه‌ست به‌وه ده‌كرێ خه‌ڵكێكی زۆر روو له ناوچه‌كانی بناری چیای قه‌ره‌چوغ و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی تر بكه‌ن كه نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و سه‌یرانكاران تكایه ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
1. به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌قه كردن قه‌ده‌غه‌یه به‌تایبه‌ت له‌و سنورانه‌ی كه نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه.
2. بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش پێویسته سه‌یرانكار له سنووری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره‌كان نزیك نه‌كه‌ونه‌وه.
3. ده‌بێ هه‌مومان به یه‌كه‌وه پارێزگاری له ژینگه بكه‌ین، بۆیه بڕینی دار و ڕاوكردن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
4. پێویسته هاووڵاتیان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ژینگه‌پارێزی بكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن له‌م ئه‌ركی نیشتیمانیه‌داو، شوێنی گه‌شت و سه‌یرانه‌كانیان خاوێن رابگرن و پاشماوه‌ی خواردنه‌كانیان به‌جێنه‌هێڵن.
5. پاراستنی پاك‌و خاوێنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ڕووباره‌كان ئه‌ركی نیشتیمانی هه‌موو لایه‌كه بۆیه ده‌بێ بیانپارێزین.