بەریتانیا مووشەكی دوورمەودا دەداتە ئۆكرانیا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، جۆرێك موشەكهاوێژ دەداتە ئۆكرانیا كە توانای هەیە موشەك تا دوری 80 كیلۆمەتر ئاراستە بكات.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاند: سیستمی موشەكی ئێم 270 ملڕس ، رۆلێكی بەرچاوی دەبێت لە بە هێزكردنی توانای هێزە سەربازییەكانی ئۆكرانیا و روبەروبونەوەی سوپای روسیا، هەر بۆیە بەریتانیا بریاری داوە ئەو سیستمە موشەكییە بداتە ئۆكرانیا.

بڕیارەكە بە هەماهەنگی و رێكخستنە لەگەڵ ئەمریكا، كە ئەویش لای خۆیەوە ناردنی كاروانێكی تری هاوكاری سەربازی بۆ ئۆكرانیا راگەیاندووە و هاوكارییەكان موشەكی هیمارس لە خۆ دەگرێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ڤلادیمیر پووتین هۆشداری توندی داوەتە وڵاتانی خۆرئاوا لە پێدانی موشەكی دور مەودا بە ئۆكرانیا و رایگەیاندوە، ئەگەر وڵاتانی خۆرئاوا ئەو هەنگاوە بنێن ، ئەوا مۆسكۆ ناوچەی نوێ لە ئۆكرانیا دەكاتە ئامانج .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا