کەشناسی: ئاسمان هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی شوبات، ئاسمان نیمچەهەور بۆ تەنکە هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی سێشەممە13ی شوبات، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی شەودا دابارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 21پلەى سیلیزى

سلێمانی :20 پلەى سیلیزى

دهۆک : 21پلەى سیلیزى

کەرکوک : 23پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 21پلەى سیلیزى

زاخۆ : 21پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 11پلەى سیلیزى

سۆران : 19پلەى سیلیزى

گەرمیان : 24پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا