پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەی پەرەپێدانی هێڵی یەکی ئاوی دووکان – سلێمانی بەردەوامە و تا ئێستا ڕێژەی %85ی کارەکانی تەواو کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، كاركردن لە پڕۆژەی پەرەپێدانی هێڵی یەكی ئاوی دووكان – سلێمانی بەردەوامە، كە یەكێكە لە پرۆژە گەورەكانی ئاوی خواردنەوە لە سنووری پارێزگەی سلێمانی، ئێستا بە ڕێژەی 85% كارەكانی تەواو كراوە و دوای تەواوبوونی، توانای زیادكردنی بڕی 3200 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری هەیە.
پێشتر ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشکرای کرد، ڕۆژانە لە ڕێگەی 81 پڕۆژە و پێنج هەزار و 787 بیری ئاوەوە، دوو ملیۆن و 684 هەزار و 606 مەتر سێجا، ئاوی پاكی خواردنەوە بەرهەمدەهێنرێت، ئەمە جگە لەوەی لە ڕێگەی پڕۆسەی تەنكەرینەوە، ئاوی پاك دەگەیەنرێتە گوند و ناوچە دوورەدەستەکان.