فایەق زێدان: بیرۆکەی دروستکردنی هەرێمی دیکە لەناو خاکی عێراقدا ڕەتدەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاشکرایکرد، تەنها هەرێم لە عێراقدا، کە بوونی هەبێت هەرێمی کوردستانە و بیرۆکەی دروستکردنی هەرێمی دیکە لەناو خاکی عێراقدا ڕەتدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە18ی شوبات، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، پێشوازی کرد لە پارێزگاری نوێی ئەنبار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە و تاوتوێی هاوکارییەکان لەبواری ئاسایش و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە پارێزگاکە کرا.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار و پارێزگار ئاماژەیان بەوەکرد، هاوڵاتییانی پارێزگاکە باوەڕیان بە یەک پارچەیی خاکی عێراق هەیە و ئەو ئاراستە و بیرۆکە سیاسییە رەتدەکەنەوە، کە باس لە دروستکردنی هەرێمێکی تایبەت دەکات لە پارێزگاکە، هەروەها ئامادەیی خۆیان بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری لەزۆربەی بوارەکان دەربڕی.

فایەق زێدان باسی لەوەشکرد، پێش نوسینەوەی دەستوری عێراق لەساڵی 2005ەوە، لۆژیکی جوگرافی و نەتەوەیی هەرێمی کوردستان بوونی هەبووە، هەرێمی کوردستان دۆخێکی تایبەتی هەیە و لەلایەن هەموو خەڵکی عێراقەوە دانی پێدانراوە، دەستوری عێراقی بڕگەی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی هەرێمەکانی تێدایە، بەڵام باردۆخی سەردەمی نوسینەوە ئەو بڕگانە گۆڕاوە و زۆرینە ئێستا داوای گۆڕینی دەکەن.

جەختیکردەوە، بیرۆکەی دامەزراندنی هەرێمی دیکە لە عێراق ڕەتکرایەوە، چونکە هەڕەشە بۆ سەر یەک پارچەیی عێراق و ئاسایشەکەی دروست دەکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا