پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی شوبات، باران بارین بەردەوامی دەبێت، ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان، زۆرترین ڕێژەی بارانی پێشبینیکراو لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە باشووری پارێزگای سلێمانی دەبێت هەندێک کات لەکاتی باران هەورە تریقەشی لەگەڵ دەبێت، کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان لەشەودا لاواز دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک نزمتر دەبنەوە.
سبەی هەینی16ی شوبات، لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە دوای نێوەڕۆ باران بارین لە ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمە باران و هەندێک کات بارانی مامناوەند دەبێت، بەتایبەت لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15پلەى سیلیزى
سلێمانی :14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 6پلەى سیلیزى
سۆران : 9پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18پلەى سیلیزى