وەزیری بازرگانی هەرێم لەبارەی وەرگرتنی پارەی بەشەخۆراکی مانگانە زانیاری ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بازرگانی هەرێم لەبارەی ئەو بڕە پارانەی بەشەخۆراکی مانگانە دەدرێتە نوسینگەی وەزیر و بریکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان ڕایگەیاند،” من ئەو پارەیەم هەر نەبینیوە و دراوەتە نوسینگەکەم”.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد، تەواوی داهاتی بەشەخۆراک دەدرێت بە بەغدا، دواتر لە سەرتاسەری عێراق دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک و ئەوان ڕێوشوێنیان بۆ چۆنیەتی دابەشکردنەکەی داناوە و خەرجییەکانی لێدەدرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە دەکرێت بە پاداشت.

ئاماژەی بەوەکرد، ملیۆنێك دینار دراوە بە نوسینگەی وەزیر، من هەر نایبینم و وەریشی ناگرم، لە نوسینگەكەم دەمێنێتەوە، هەروەها لە بەغداش بەو شێوەیە ئەو پارەیە دابەش دەكرێت بەسەر نوسینگەی وەزیر و بریكار و بەڕێوەبەرە گشتییەكان.

جەختیکردەوە، خۆم ئەو پاداشتەم وەرنەگرتووە، ئەگەر ئێمە ئەو پارەیە دابەش نەكەین بەغدا بۆ خۆی بەسەر فەرمانبەرانی خۆیدا دابەشی دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا