توركیا چەند ناوچەیەكی هەرێمی بۆردومان كرد

پۆڵەتیك پرێس

درەنگانی شەوی ڕابردوو، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی جیاجیای هەرێمی بۆردومان كردو بەهۆیەوە زیانێكی زۆری بە رەزو باخی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە گەشتووە.

میدیاكانی نزیك لەپەكەكە بڵاویانكردەوە، شەوی رابردو توركیا سنوری بادینانی پارێزگای دهۆكی بۆردومان كردووە، هەروەها لە سنوری پارێزگای هەولێریش دەڤەری برادۆستی بۆردومان كردووە.

 

لە بۆردومانەكەدا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی گوندی كێستەی شارەدێی كانی ماسییان كرد‌و بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر ڕەزوباخی هاوڵاتیان كەوتووە و ئاگرێكی گەورەش لە ناوچەكە كەوتووەتەوە.

هاوكات لە دەڤەری برادۆست بۆردوومانی سنووری خواكورك و گوندی بێركمیان كردووە.

لەلایەكی دیكەوە هەر شەوی ڕابردوو، توركیا گوندەكانی زێوكە، سورەگڵە و نزیك ئاڵێرەشی سەر بە شارۆچكەی ژاراوەی سەربە شارۆچەكەی پشدەریان لە دەڤەری ڕاپەڕین كردووە.

ئەو بۆردومانانەش دوای ئەوە دێت، دەوڵەتی توركیا بەبیانوی بوونی چەكدارانی پەكەكە لەچەند ناوچەیەكی هەرێم، بەردەوام بۆردومانی ناوچە سنورییەكان دەكات، بەڵام زۆركات لە بۆردومانەكاندا خەڵكی مەدەنی دەكرێنە ئامانج و ساڵانە چەندین كەس بەوهۆیەوە گیانلەدەست دەدەن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی زیانێكی زۆریش بە رەزو باخی خەڵكی ئەو ناچانە دەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا