پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە31ی کانونی دووەم، بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر دابەزی.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 42 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 77 دۆلار و 51 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری سەرەکی بەرزبونەوەی نرخی نهوت بۆ ترسی کۆمپانیاکان لە گۆڕینی ڕێڕەوی رێگا لە دەریای سورەوە بەهۆی هێرش و هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییە نەوتییەکان دەگەڕێتەوە، هەروەها ئۆپێک پێشبینی دەکات لە دوو ساڵی داهاتودا خواستی جیهانی لەسەر نەوت زیاتر ببێت و بەشێک لە کارەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریکا بەهۆی ساردی کەشوهەوا رابگیرێت ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکەی هەیە.