وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی ڕابردوودا داهاتی نەوت لە هەشت ملیار دۆلار زیاتر بووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە25ی کانونی یەکەم، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی مانگی ڕابردووی فرۆشی نەوت لە هەشت ملیار دۆلار زیاتر بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو، 102 ملیۆن و 975 هەزار و 782 بەرمیل نەوت فرۆشراوە، کە داهاتەکەی هەشت ملیار و 481 ملیۆن و 558 هەزار دۆلار بووە.

ڕوونیکردەوە، نەوتەکە بە 33 کۆمپانیای جیاواز فرۆشراون و بەتێکڕا نرخی هەر بەرمیلێک 82.365 دۆلار بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا