سێ کەس بەتۆمەتی سوتاندنی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی ھەولێر سێ کەسی بە تۆمەتی سوتاندنی بازاڕی لەنگەی ھەولێر دەستگیرکرد کە رۆژی ھەشتی ئەم مانگە بۆ جاری دووەم لە ئەمساڵدا ئاگریگرت و بەھۆیەوە نزیکەی 50 دوکان سوتان.

لە ئەنجامی بەدواداچوونەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی سوتانی بازاڕی لەنگەی ھەولێر، ئاسایشی ھەولێر سێ کەسی بە تۆمەتی سوتاندنی بازاڕەکە دەستگیرکرد، کە ھەر سێ کەسەکە خاوەن دوکانن لە بازاڕی لەنگە.

رۆژی 8 ی ئەم مانگە بۆ جاری دووەم لە ماوەی ئەمساڵدا ئاگر لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر کەوتەوە و بەو ھۆیەشەوە نزیکەی 50 دوکان سوتان و زیانێکی زۆری ماددیش بە خاوەن دوکانەکان کەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا