مەكتەبی سیاسی یەكێتی: عێراق و ناوچەكە و جیهان ئومێدیان لەسەر مام جەلال هەڵچنیبوو

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەساڵیادی بوونی مام جەلال بە سەرۆك كۆماری عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، مام بووە سەرۆكی گشت عێراقیەكان بەبێ جیاوازی بیروڕای سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی.

لە بەشێكی راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا هاتووە، حەڤدە ساڵ لەمەوبەر مێژووی كۆماری عێراق وەرچەرخانێكی گەورەی بەخۆیەوە بینی كە مام جەلال وەك یەكەم كورد لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە بە سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرا، مام بووە سەرۆكی گشت عێراقیەكان بەبێ جیاوازی بیروڕای سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی.

ئەوەشهاتووە، لەم یادەدا دەكرێت بوترێت لە ماوەی سەرۆكایەتی سەرۆك مام جەلالدا ئەگەر هەموو كێشەكانیش چارەسەر نەكرابێت بەڵام هەمیشە زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن لە ناو لایەنەكاندا بوونی هەبووەو بەوەش جۆرێك لە دڵنیایی و سەقامگیری نەك تەنها لای عێراقیەكان چەسپاندبوو بەڵكو وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە و جیهانیش ئومێدیان لەسەرقورسایی و پێگەكەی هەڵچنیبوو كە سەرۆكێكی نوێی وەك مام جەلال بەهۆی پەیوەندییە بەرفراوانە دیبلۆماسی و كۆمەڵایەتیەكانیەوە توانیبووی هاوسەنگیەكان وەها ڕابگرێت كە لە ناو عێراقیەكاندا ناسناوی (ێمام الامان) یان پێبەخشیبوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەو ڕاستییە بڵێن لەكاتی سەرۆكایەتی سەرۆك مام جەلالدا عێراق لە قۆناغی سەرپێكەوتنەوە و بونیاتناندا هەنگاوی دەنا بەڵام ئەفسوس ماڵئاوایی و كۆچی ئەبەدی مام ئەو هیوا و ئومێدەی نەهێشت و عێراق و ناوچەكەش كەوتە قۆناغێكی پڕ كێشمەكێشی سیاسیی و نەتەوەیی و مەزهەبییەوە.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ كە ئەم یادە دەكەینەوە عێراق بە دۆخێكی سیاسی نەخوازراوودا تێپەڕدەبێت و بە هۆی نەبونی دیالۆگێكی نیشتمانی بۆ چارەسەری كێشەكان ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی كە ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستمان بەو سیاسەتە حەكیمانەیەی سەرۆك مام جەلالە تاكو گیانی تەبایی و پێكەوە ژیان لە عێراق و كوردستانیشدا زیندوو بكەینەوە و وڵات و ناوچەكە لە قوڵكردنەوەی كێشە سیاسی و جۆراوجۆرەكان بە دوور بگرین و ئارامی زیاتر بۆ گەلانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەدیبهێنین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا