لە خورماتوو فڕۆکەیەکی سوپای عێراق کەوتەخوارەوە و فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی رابردوو لە سنووری شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی سوپای عێراق کەوتەخوارەوە و لەئەنجامدا فڕۆکەوانێک گیانی لەدەستدا.

حسێن عەلی، لێپرسراوی پۆلیسی خوورماتوو رایگەیاند، ئەمشەو لەنزیک فڕۆکەخانەی حلێوە، فڕۆکەیەکی سەربازی بەدوو کەسەوە کەوتوەتە خوارەوە، شۆفێرەکەی بەناوی مەروان جەلال، بە پلەی عەقید گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بەناوی عەلا سەلمان بریندارە.

بەرپرسی پۆلیسی خورماتوو ئەوەشی ووت، فڕۆکەکە سەر بە سوپای عێراقە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە، بەڵام ئاماژە سەرەتاییەکان بۆ ئەوەیە کە فڕۆکەکە بەهۆی خراپی کەشوهەواو و تەمومژەوە کەوتبێتە خوارەوە.

May be an image of 1 person and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا