دەوامی فەرمانبەران كەمكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی زۆربوونی ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لێژنەی باڵای ڕووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا لە عێراق بڕیاریدا دەوامی فەرمانبەران لە دامودەزگاكانی حكومەت بۆ نیوە كەم بكرێتەوە.

لێژنەكە ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا بڕیاریدا دەوامی فەرمانبەران لە دامودەزگاكانی حكومەت بەشێوەی تەناوب بێت و بەڕێژەی (50%) فەرمانبەران دەوام بكەن، تاوەكو لە كاریگەرییەكانی نەخۆشییەكە بەدوور بن.

لیژنەكە جەختی لەسەر توندوتۆڵكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی دەكاتەوە، بەجۆرێك سزای هەر كەس و خاوەن شوێنێكی كار دەدات كە سەرپێچی رێنماییەكان بكات.

ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە عێراق و شارەكانی هەرێم رووی لە زیادبوون كردووە، بەوهۆیەوە لەماوەی رابردودا لیژنەی باڵای كۆرۆنا لە عێراق قەدەغەی هاتوچۆی سنورداری راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا