لە ئەمڕۆوە تیمەکانی تەندروستی لەبەردەم بانکەکان ئامادە دەبن

پۆڵەتیک پرێس

دوای ئەوەی سێ خانەنشین لە کاتی وەرگرتنی موچەدا لەبەردەم بانکەکان گیانیان لە دەستدا، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، تیمی تەندروستی لەبەردەم بانکەکانی سلێمانی دانراوە بۆپاراستنی گیانی موچە خۆران.

دکتۆر هێرش سەلیم جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، تەندروستی سلێمانی  ئەمڕۆ کاتژمێر 10 شەش تیمی تەندروستی و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیان لەبەردەم هەریەک لە بانکەکانی  شاری سلێمانی داناوە، تاوەکو بتوانن گیانی موچە خۆران بپارێزن لە کاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی تەندروستی کتوپڕدا.

هاوکات دوێنێ بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ، بەڕێوبەری گشتی بانکی ناوەندنی هەرێم کۆبۆوەو وتی کە دەبێت خانەنشینان دەبێت مامەڵەیەكی جیاواز و تایبەتیان لەگەڵ بكرێت دووبارە بوونەوەی ئەو حاڵەتانە جێگەی قبوڵ نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا