لە سنوری مەخمور داعش و سوپای عێراق رووبەڕووی یەک دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای عێراق و ھێزێکی پێشمەرگە لە گوندێکی سنوری مەخموور چەکدارانی داعشیان گەمارۆداوە و خێزانێکی کوردیشیان لە دەستی داعش رزگارکرد.

غازی فەیسەڵ فەرماندەی خۆبەخش لە ھێزی پێشمەرگە لە سنوری مەخمور رایگەیاند، شەوی رابردوو لە نێوان  گوندی  عەلیەڕەش و  دووسەرە لەدەشتی  قەراجی سەر بە مەخموور، شەڕ لەنێوان سوپای  عێراق و داعش  روویدا، چەکدارانی داعش لە گوندێکی دەشتی قەراج لەلایەن ھێزێکی پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە گەمارۆدران، ھاوپەیمانانیش بە فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

وتیشی، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکەدا سەربازێکی سوپای عێراق کوژراوە و دوو سەربازی تریش برینداربوون، بەپێی زانیارییەکان داعشێکیش کوژراوە.

راشیگەیاند، لەلایەن ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق خێزانێکی کورد لە دەستی تیرۆریستان رزگارکران، کە لە گوندی کۆڵتەپە لەلایەن تیرۆریستانەوە گەمارۆدرابوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا