یەکێتیی بەدوای چارەسەری پرسی کەرکوکەوەیە

کێشەی کەرکوک هێشتا یەکێــک لــەکێشـە هـەرە ئاڵـۆزەکانی عیراقەو ئاڵوگــۆڕی دەســەڵاتی ئیداری و ئاسایشــی شارەکەو زۆربــەی ناوچــە جێناکۆکەکان لەڕابردودا دۆخەکەی هێندەی تر دژوار کردوە، بەدواشیدا هاتنە پێشەوەی هەڵبژاردنی پارێزگەکان لەنێوان خەونی بەدەستەوە گرتنی ئیدارەی شارو خەمی چارەسەری ڕیشەیی کێشەی کەرکوک ململانێی پێکهاتەو لایەنە بەشدارەکانی لەسەر سینەی کەرکوک قورستر کردوە،.

نەبوون یان لاوازی و نا ئامادەیی ویسـتێکی سیاسـی هاوبەشی کوردستانی و عیراقی، بـۆ چارەسـەری ڕیشەیی پرسەکەو پەرتەوازەیی دەنگی پێکهاتە جێنشینە ڕەسەنەکانی یەکێک لـەهـۆکارە سـەرەکیەکانی بەردەوامی کێشەکانی یان خوێناوو خۆنوێکردنەوەی ئاڵانگەری و ئاریشـەکانی بەردەمیەتی، یەکێتیی وەک بنەما بەخوێندنەوەو تێگەیشتن لەم حەقیقەتە، پێچەوانە بەو حزب و لایەنە کوردی و عیراقیانەی لەبری چارەسەری ڕیشەیی پرسی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، تەنها چاویان لەسەر بەدەستەوەگرتنی ئیدارەی شارەکەو ناوچەکە بووەو هەیە، داوای یەکلیستی و یەکهەڵوێستی حزب و لایە کوردییەکانی بۆ بەشداری هەڵبژاردنی پارێزگەکانی عیراق لەکەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان کرد.

کەچی حزبگەلێک هەبوون لەبری بەدەنگەوە چوونی دەستپێآخەرییەکەی یەکێتیی، هەڵوێست و بانگەوازەکەیان وەک لاوازی پێگە جەماوەری و ناچاری حزبی لێکدایەوە، بێئاگا لەوەی یەکێتیی بەدوای چارەسەری ڕیشەیی پرسەکەوەیەو دەیەوێ ئەم دەرفەتە بکاتە سەرەتاو پێنگاڤێکی گرینگ، یەکێتیی وەک هەمیشە پێیوابووە بەبێ چارەسەری پرسی کەرکوک، شتێک بەناوی چارەسەری پرسی کورد لەعیراق و ناوچەکەدا بەدینایەت، هەمووان دەبێ وتە بەناوبانگەکەی سەرۆک “مام جەلال”ـیان بیر بێ “کلیلی چارەسەری کێشەی کورد کەرکوکەو فەقەد کەرکوکە” ئەو یەکلیستی و یەکهەڵوێستی و کۆدەنگییە کوردی و کوردستانییەی یەکێتیی داوای کردو پێداگری لەسەر دەکات، دەکراو هێشتان دەکرێ ببێتە سەرەتای هەنگاوو وێستگەیەکی گرینگی ئەو چارەسەرە ریشەییە.

نکۆڵیهەڵنەگرە بارودۆخی نوێی کەرکــوك و ناوچە جێناکۆکەکان، توندوتیــژی و ناســەقامگيری تێدا زاڵــە، ئەم حەقیقەتە بووە بەڕێگە خۆشکەری بەردەم گروپە جیاوازە ئیتنی و مەزهەبی و تیرۆرییەکان بـۆ ئاڵۆزکردنـی زیاتری دۆخەکەو ململانێی لایەنە سیاسی و پێکهاتە جیاکانی تری شارەکەو ناوچەکە، لێکەوتەکانی بەجۆرێکن ئەگەر تا دوێنێ نەوت لەو شارەدا پاڵنەرو هاندەری حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق بووبێ بۆ گۆڕینی جوگرافیاو دیموگرافیای کەرکوک، ئەوا ئەمڕۆ هەوڵی پەرتکردنی دەنگ و پێگەو سەنگی کورد بەژێر هەژموون و کاریگەری ئەم هەوڵ و گوتارە نەگریسەی هەندێک لایەن و حزبۆکەی چاوچنۆکی کوردییەوە، خەریکە ڕیسەکە یەکجاری لەکەرکوک و کەرکوکییەکان کوردیش دەکاتەوە بەخوری، دوێنێی نزیک تەرحیل و تەبعیس ببوون بەمۆرانەی شارەکەو ئەمڕۆ سیاسەتی تحزب و حزبۆکراتی کوردی لەپێناو خۆیدا خەریکە کوێری دەکاتەوە، دوێنێی نزیک بـۆ کـورد کۆنتڕۆڵکردنـی ناوچـە جێناکۆکـەکان لـەلایەن هێزەکانـی پێشـمەرگەوە تەنها هەر قۆسـتنەوەی دەرفـەتێک نەبـوو، بەڵکە پێویسـتیەك بـوو مێژوویی و نیشتمانی، بەڵام بەداخەوە بەناوی سەربەخۆیی و کوردایەتی موزەییەفەوە، هەرزانفرۆش کرا، دەنگدەری ئەمڕۆی کورد لەکەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەگەر ئەمجارە زۆر بەوریایی و بەرپرسیارێتییەوە بەشداری نەکاو دەنگ نەدا، هیچ بەدور نازانرێ هەمان و ئەو بەرو بازاڕەی هەڕاجکاری چاوەڕوانی بکات.

لەم دۆخ و قۆناغە هەستیارەدا، کەرکوک لەهەر کاتێ زیاتر پێویستی بەکۆدەنگی یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی کوردی هەیە، نە هەر ئەوە دامەزراندنی ناوەندی دیالۆگی پێکهاتە ڕەسەنەکانی کەرکوک و خستنەگەڕی، پێویسـتییەکی حەتمی و بابەتییەو دەکرێت ببێتە هۆکاری یەکڕیزی و بەیەکەوە کارکردنی کەرکوکییەکان جا لەهەر بەرگ و ڕەنگێکدابن، پێویســتە وەبەرهێنــان لــەبــوارە فەرهەنگی و جیاکانی تریدا بکرێ و بکرێتە فاکتەری سـەرەکی لێـکنزیکردنـەوەو یەکخسـتنی دەنگە ڕەسەنەکانی کەرکوک، دیالـۆگ و ئاشـتەوایی بنچینـەو بنەمای گەیشـتنە چارەسـەری سـەرکەوتوون و کاریگەری نەرێنی کەم دەکەنەوە.

ئەرسەلان مەحمود

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا