کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی هەرێم، کەشوهەوای پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەهۆی بارینی بەفر لە لووتکەی چیاکان، پلەکانی گەرما لە سەنتەری شارەکان دادەبەزن.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی تشرینی دووەم، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کەش بە گشتی سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت, لە لووتکەی ناوچە شاخاویە بەرزە سنووریەکان کەمێک بەفر دەبێت وە نمە بارانیش لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان دەبێت و پلەکانی نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، کەشناسی رایگەیاند، کەش سارد ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور. هەروەها، پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبن؛ نزمترین پلەکانی گەرما بە (2 بۆ 4) روو لە نزمبوونەوە دەکات وە بەرزترین پلەکانی گەرما بە (2- 3) پلە بەرزتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ سێشەممە بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14
سلێمانی : 14
هەڵەبجە : 16
دهۆک : 11
زاخۆ : 13
کەرکوک : 17
سۆران : 13
حاجی ئۆمەران : 2
گەرمیان : 2

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا