ناوەڕۆكی یاسای بودجە هەڵەی تێدایە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ناوەڕۆكی یاسای بودجەی 2021 كە لە رۆژنامەی فەرمی وەقائیع بڵاوكراوەتەوە، چەند هەڵەیەكی تێدایە.

نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی یاسای بودجەی عێراق لە رۆژنامەی فەرمی وەقائیع بڵاوكراوەتەوە، وەزارەتی دارایی وردبینی بۆ ناوەڕۆكی یاساكە كردووە و تێبینی ژمارەیەك هەڵەی كردووە و سەرجەم هەڵەكانی نێو یاساكە، بە نووسراوێك رەوانەی پەرلەمانی عێراق كراون.

وەك لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق هاتووە، هەڵەكان لەو ماددانە كراون كە تایبەتن بە كۆی گشتیی داهات و خەرجی و خەرجی بەكاربردن و كورتهێنان.

لە كۆتایی مانگی ئادار بەزۆرینەوی دەنگ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 لە پەرلەمان دەنگی لەسەردرا و پەسەندكرا.

رۆژی دووشەممە 19ی نیسان وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند كە یاسای بودجەی عێراق لە رۆژنامەی فەرمی وەقائیع بڵاوكراوتەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا