كەسێك لە كاتی ساغكردنەوەی دراوی ساختەدا دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، مەفرەزەكانیان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران كەسێكیان دەستگیركرد لە سەنتەری بازاری سۆران لەكاتی ساغ كردنەوەی پارەی ساختە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند: مەفرەزەكانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران كەسێكیان دەستگیركرد لە سەنتەری بازاری سۆران لەكاتی ساغ كردنەوەی پارەی ساختە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای دەستگیركردنی دەركەوت بری (950.000) نۆسەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی لەجۆری (25000) بیست و پێنج هەزاری و بری(200$) دووسەد دۆلاری ئەمریكی پێبوە هەروەها بری(100)سەد هەزار دیناری تری ساختەی ساغ كردبوەوە دواتر ئەویش دەستی بەسەرداگیرا.

ئاماژەی بەوشەكرد پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و دادوەری لێكۆڵینەوەی سۆرانی لێ ئاگادار كرایەوە و بریاریدا بەراگرتنی تۆمەتبار بەپێی ماددە(281) لە یاسای سزادانی عێراقی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا