خوێندکاران لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەولێر خۆپیشاندان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەک خوێندکار لە هەولێر لەبەردەم بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گردبوونەتەوە و داوای دەرماڵە و مافەکانیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر هاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دژی بڕینی دەرماڵەکانیان خۆپیشاندانیان کرد.

ئەو خوێندکارانە بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسیان راگەیاند، “ئێمە دەرماڵە و مافی خۆمان دەوێت، تا ئەو کاتەی داواکەمان بۆ جێبەجێ نەکەن واز لە خۆپیشاندان ناهێنین”.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس، لە ئێستادا شەقامی بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەولێر داخراوە و هێزێکی زۆری ئەمنی لەو شەقامە بڵاوەیان پێکراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا