تائێستا 300 هەزار خێزان نەوتی سپییان وەرگرتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێكی دابەشكردنی نەوتەوە تا ئێستا 300 هەزار خێزانی هەرێم نەوتی سپییان وەرگرتووە و هەر خێزانێكیش 200 لیتر نەوتی وەرگرتووە.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەگەر بەغدا بەشی هەرێم نەوتی سپی بنێنرێت ئەوا پڕۆسەی دابشكردن بەسەر هاووڵاتیاندا خێراتر دەكرێت.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، لە پارێزگای هەولێر 105 هەزار بەرمیل و لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە 120 هەزار بەرمیل و لە پارێزگای دهۆكیش 80 هەزار بەرمیل نەوت دابەشكراوە.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، عێراق ساڵانە بڕی پەنجا ملیۆن لیتر نەوتی سپی وەك پشكی هەرێم دەنێرێت، بەڵام ساڵی پار تەنها بڕی 28 ملیۆن لیتری ناردووە و ئەگەر بەشی هەرێمی كوردستان بەتەواوەتی بگات، پرۆسەكە لە ئێستا خێراتر بەڕیوە دەچێت و زووتر هاووڵاتیان بەشە نەوتی خۆیان وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا