لەڕێگای دەروازەی سنوری پەروێزخانەوە قەبارەی بازرگانی دەرەکی لەگەڵ عێراق زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە29ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پەروێزخان لە ڕۆژئاوای ئێران ئاشکرایکرد، لەڕێگای دەروازەی سنوری پەروێزخانەوە قەبارەی بازرگانی دەرەکی لەگەڵ عێراق زیادیکردووە.

قاسم موتڵەبی، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پەروێزخان لە ڕۆژئاوای ئێران ڕوونیکردەوە،” لە 21ی ئاداری ساڵی 2023ەوە تائێستا، لەڕێگای دەروازەی سنوری پەروێزخانەوە بازرگانی دەرەکی لەگەڵ عێراق گەیشتووەتە سێ ملیار و 72 ملیۆن دۆلار، ئەوەش ئاستێکی پێوانەییە و بەراورد بەهەمان ماوە لەساڵی 2022 بەڕێژەی %18 زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ ملیۆن و 637 هەزار تۆن قەبارەی بازرگانی هەناردە، هاوردە و ترانزێت بووە لەوماوەیەدا، لەو ژمارەیەش قەبارەی هەناردەکردنی کاڵاکانی ئێران بۆ عێراق گەیشتووەتە ملیۆنێک و 534 هەزار تۆن.

جەختیکردەوە، گرنگترین کاڵاکان کە لەڕێگای پەروێزخانەوە هەناردەی عێراق دەکرێن بریتین لە کەرەستەی بیناسازی، بەرهەمی پلاستیکی، میوە، سەوزە، شیرەمەنی، شیرینی و بەرهەمی کانزایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا