كەی ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمسیۆنەوە پەسەند دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا چاوەڕێی یەكلاییكردنەوەی سكاڵاكانن لەلایەن دەستەی دادوەریی و دواتریش ئەنجومەنی كۆمیساران ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پەسەند دەكات.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان 329 سكاڵایان بەدەستگەیشتووە و سكاڵاكانیش رەوانەی دەستەی دادوەری كراون بۆ بەمەبەستی یەكلاییكردنەوەیان.

وتیشی، بەگوێرەی یاسا دەستەی دادوەری دەبێت لە ماوەی 10 رۆژی كاركردندا سكاڵاكان یەكلایی بكاتەوە، دوای یەكلاییكردنەوەی سكاڵاكانیش ئەنجومەنی كۆمیساران كۆدەبێتەوە و ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پەسەند دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا