ئۆكسجینی كەشتی تیتان تەواودەبێت…تیمەكان بۆ دۆزینەوەی جەنگ لەگەڵ كات دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماوەی چەند رۆژێكە ئۆپەراسیۆنێكی ڕزگاركردن لە ئاوە قووڵەكانی زەریای ئەتڵەسی، دەستیپێكردووە، بە مەبەستی دۆزینەوەی كەشتیی “تیتان” كە 5 كەسی هەڵگرتبوو، بۆئەوەی كەشتی ژێرئاو كەوتووی تایتانیك ببینن.

ئۆكسجینی ئەو ژێردەریاییە نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆتایی دێت

یەكێك لە سیناریۆكان ئەوەیە كە ناوپۆشی ژێردەریاییەكە لە قووڵایی زەریاكەدا شكێنراوە، لەم دۆخەشدا ئەگەری ڕزگاربوونی سەرنشینەكانی ناو كەشتی “تیتان” سفر دەبێت.

لە كاتێكدا جیهان هێشتا بەدوای ژێردەریایی ونبووی “تیتان”دا دەگەڕێت، پرسیارەكان لەسەر چارەنووسی ئەوانەی لەناو كەشتییەكەدان زیاتر دەبن.

ئەندازیار ڕۆن ئالوم كە یارمەتی دروستكردنی ئەو ژێردەریاییەی داوە كە بۆ وێنەگرتنی كەشتی تایتانیك بەكارهاتووە بۆ فیلمە بەناوبانگەكەی ساڵی 1997 دەڵێت گەڕان بەدوای ژێردەریاییە ونبووەكەدا “پێشبڕكێیەكە لەگەڵ كات”.

ئەو پسپۆڕە دەڵێت: پلەكانی گەرما لەناو ژێردەریاییەكەدا دەگاتە دوو پلەی سەدی، ئۆكسجین سنووردار دەبێت و ڕەنگە بەهۆی فشارە زۆرەكەی ژێر ئاوەوە كەشتییەكە داڕمێت.

ئۆكسجینی ئەو ژێردەریاییە نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆتایی دێت، كە سەرەتای هەفتە لە زەریای ئاتڵانتیك بە پێنج گەشتیارەوە رۆیشتبوون تاوەكو كەشتیی ژێرئاوكەوتووی تایتانیك ببینن.

ئۆپەراسیۆنێكی گەورە و فراوان بۆ دۆزینەوەی ژێردەریاییەكە بەڕێوەدەچێت، هەوڵەكان شەڕ و ململانێن لەگەڵ كات

ئەو پێنج گەشتیارەی لە ناو كەشتییەكەن بریتین لە شازادە داود، ملیاردێری پاكستانی و سلێمانی كوڕی، پۆڵ هێنری، دەریاوانی فەرەنسی و هەیمیش هاردین، ملیاردێری بەریتانی و ستۆكتن رەش، بەڕێوەبەری ئەو كۆمپانیایەی ژێردەریایی تیتانی دروستكردووە.

ئۆپەراسیۆنێكی گەورە و فراوان بۆ دۆزینەوەی ژێردەریاییەكە بەڕێوەدەچێت، هەوڵەكان شەڕ و ململانێن لەگەڵ كات، چونكە بەگوێرەی ئەو 96 كاتژمێر پاڵپشتییەی كە ژێردەریاییەكە هەیەتی، چاوەڕواندەكرێت كاتژمێر 01:00 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئۆكسجینەكەی تەواو بێت و ئەو پێنج كەسە بمرن.

كەشتی تایتانیك كە بەر شاخێكی سەهۆڵین كەوت لە یەكەم گەشتی خۆیدا لە ساڵی 1912 نوقم بوو، نزیكەی چوار هەزار مەتر لە ژێر ئاودایە، لە شوێنێك كە تیشكی خۆر ناگاتە ئەوێ. تەنها ئامێری تایبەت دەتوانێت بگاتە ئەم قووڵاییە بەبێ ئەوەی بەهۆی پەستانی گەورەی ئاوەوە لەناو بچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا