پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لافاوەکەی ئەمڕۆی هەولێر قوربانی گیانی تێدا نەبووە و ئێستاش دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پلانێک دادەنێن بۆ چارەسەرکردنی گرفتی نزیک بازاڕ و پردی سەیداوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەوروبەری پردی سەیداوە لە هەولێر، 12 ئۆتۆمبێل ژێرئاو کەوتن و لە شوێنەکانی دیکەی شارەکەش دەیان ئۆتۆمبێلی دیکە زیانیان بەرکەوت.
پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئەو شوێنانەی شارەکە کە ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاویان تێدایە وتی، چوار شوێن ماون کە هەمیشە مەترسی لافاویان هەیە، ئەوانیش بریتین لە گەڕەکی سەیداوە، گەڕەکی گڵکەند، بەرزەپردی ئەکرەم مەنتک و بەرزە پردی نزیک فاملی مۆڵ.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، سەرجەم تیمەکانیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بەڵام هێشتا بەداخەوە لێرە لای پردی سەیداوە نزیکەی 10 ئۆتۆمبێل ژێر ئاوکەوتوون و چەند دووکانێکیش زەرەرمەند بوون.
لەبارەی ژێرئاوکەوتنی ئۆتۆمبێلەکانەوە لە سەیداوە، ئومێد خۆشناو دەڵێت، بەشێکی کەمتەرخەمی خودی شۆفێرەکانە چونکە ئاگادارکراونەتەوە لەو شوێنەدا ئۆتۆمبێل رانەگرن.