نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە24ی تشرینی یەکەم، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 90 دۆلارەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە90  دۆلار و 9 سەنت لە بازاڕەکانت جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 85 دۆلار و 70 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت، لەلایەن وڵاتانی وەک عێراق، ڕوسیا، سعودیە، ئیمارات، جەزائێر، کوێت و عومان،  بەمەبەستی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و هاوسەنگی خواست و خستنەبازاڕ بەیەکێک لە هۆکارەکانی گۆڕانکاری بەردەوام لە نرخی نەوتدا دادەنرێت.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا