گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی: شۆفێرانی تەکسی ئەم کارە بکەن سزا دەدرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان/ سلێمانی هۆشداری دەداتە شۆفێرانی تەکسی کە پابەند بن بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە گواستنەوە و کارکردن لە ناو سەنتەری شارەکان و نێوان شارەکانی هەرێم و عێراق بەپێی ئەو تایبەتمەندییانەی کە لەلایەن وەزارەتەوە دراوە پێیان.

سدیق محەمەد غەریب، بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، “ئێمە وەک وەزارەتی ناوخۆ لەچوارچێوەی پلانەکانمان، لە رابردوودا هەستاین بە لێدانی شریت و لۆگۆ لەو تەکسیانەی کە کاری تەکسی گەڕۆک دەکەن لەناو سەنتەری پارێزگاکان”.

وتیشی، ئامانج لە لێدانی شریت و لۆگۆکان جیاکردنەوەی تەکسییەکانی ناوشار و تەکسییەکانی هێڵەکانی نێوان شارەکان بوو. بەپێی ووتەی سدیق محەمەد غەریب، “ئەو تەکسیانەی لەناو شار کاردەکەن، بەهیچ جۆرێک بۆیان نیە، سەرنشین بگوازنەوە بۆ دەرەوەی شار و ئەو شوێنانەی هێڵیان هەیە”.

بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی هۆشداری دایە شۆفێرانی تەکسی، “لە ئەگەری سەرپێچیکردنی ئەم یاسایە، شۆفێران بە بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار سزا دەدرێن”.

روونیشیکردەوە، ئەو تەکسیانەی کە هاتوچۆ لەنێوان شارەکانی هەرێم و عێراق دەکەن دەبێت هاوڵاتییان لە تێرمیناڵی ئەو شارە دابگرێت و کاری تەکسی گەڕۆک لەناو شارەکان نەکەن.

بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، وەک بەڕێوەبەریەتییەکەیان لە پارێزگای سلێمانی، لە هەوڵدان بۆ رێکخستنەوەی سیستەمی گەیاندن لە پارێزگای سلێمانی و رێکخستنی ئەو تەکسیانەی کە لەبەردەم بازاڕ، مۆڵ، شوێنە گشتییەکان و سیتییەکان دەوەستن و داواش دەکات ناو و ناونیشانی ئەو خاوەن تەکسیانە دیار بێت بۆ ئەوەی لەکاتی درووستبوونی کێشە بەزووترین کات چارەسەر بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا